|
سه‌روتار
كۆتایى ساڵى خوێندن
و به‌جێهێنانى ئه‌ركى نیشتیمانى ......؟

به‌ره‌و كۆتایی ده‌وامی ساڵی خوێندن, به‌ره‌و هۆڵی ئه‌زموونه‌كان, به‌ره‌و
دیارده دووباره‌بووه‌كانی ساڵانه‌و خه‌مه پڕحه‌سره‌ته‌كانی خوێندكار و
بیر‌و خه‌یاڵه قوڵی و سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كان به‌رو قۆپیه‌و شه‌ونخونی و
هه‌وڵی تۆكمه‌یی ئه‌وانه‌ی له‌و هونه‌ره نازانن و ڕێگه‌ی تر بێجگه
له‌خه‌بات و هه‌وڵ و كۆشش شك نابه‌ن. كێن ئه‌وانه‌ی خیانه‌ت له‌هه‌وڵ و
كۆششی ئه‌وان ده‌كه‌ن, دیاره بێگومان مامۆستایان و چاو‌دێر و به‌ڕێوه‌به‌ری
هۆڵی كه خۆیان ده‌هێننه ئه‌و ئاسته‌ی قۆپیه قبوڵ ده‌كه‌ن و ڕه‌نجی
ئه‌وان و بێ خه‌می خاوه‌ن چێشته‌خه‌وان به پێگوتنه‌وه‌یه‌ك, یان
به‌چاوپۆشینێك یه‌كسان ده‌كه‌نه‌وه.
ڕاسته هه‌تا ئێستاش پڕۆسه‌ی ئه‌زموون و تاقیكرنه‌وه له‌وڵاتی ئێمه
ڕووخساره كلاسیكیه‌كه‌ی به‌رنه‌داوه, به‌ده‌ر نیه له‌ناته‌واوی و بێ
خه‌وش نیه له‌به‌رانبه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ڕاسته‌قینه, كه پیوانه‌یه‌ك
بێت به‌هره‌و توانای زانستی خوێندكار به‌دیار بخات, یان هه‌ر به‌گشتی
پرۆگرامه‌كان بێ خه‌وش نین, كه خوێندكار ده‌بێ بیانزانێ و وه‌كو
په‌یژه‌یه‌ك پێیاندا سه‌ربكه‌وێ بۆ سه‌رووتر, ئه‌مه گیروگرفتێكی تره‌و
به‌ده‌ره له‌وه‌ی ئێمه‌ی ئێستا ده‌مانه‌وێ بیخه‌ینه‌ڕوو.
له‌گه‌ڵی نزیك بوونه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی و نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كان, ئه‌و
دیارده زه‌قه قیزه‌ونه ده‌بێته خولیای ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی ده‌وامی
ئاسایی خۆیان به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵنه‌ستاون و ده‌یانه‌وێ ئه‌و بۆشاییه
به‌و فرت وفێڵه پڕ بكه‌نه‌وه, هه‌تا بگه‌نه‌وه ئه‌و هاوڕێیانه‌ی
له‌گه‌ڵی ئه‌رك و وانه‌كانیان رۆیشتوون و دوانه‌كه‌وتوون, دیاره هه‌موو
هه‌وڵێكی له‌و جۆره نزیكه له‌هه‌وڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كارناكه‌ن و
په‌نا ده‌به‌نه به‌ر شێوازی تر بۆ په‌یداكردنی پاره‌و زیان به‌خه‌ڵكی تر
ده‌گه‌یه‌نن, به‌ڵام له‌و حاڵه‌ته‌دا دز و ڕێنیشانده‌ر و دزی لێكراو
دیاره‌و یاسا‌و دادگا دێته سه‌رخه‌ت, به‌ڵام له‌حاڵه‌تی قۆپیه ده‌بێ كێ دز
و كێ دزی لێكراو و رێنیشانده‌ری دز كێ بێت؟؟
به‌ڕاستی كه‌سی بكه‌ر له‌و دزیه‌ی پێی ده‌وترێت قۆپیه ئه‌و خوێندكاره كه
قۆپیه ده‌كات, به‌ڵام كێ له‌و نێوه‌نده‌دا زه‌ره‌ر ده‌كات؟ دیاره ئه‌و
كه‌سه‌ی به‌هه‌وڵ و كۆششی خۆی خویندوویه‌تی و نمره ده‌هێنێ و ده‌رده‌چێت و
ده‌چێته پێش بڕكێی ئه‌و كۆلیج و په‌یمانگایانه‌ی بۆی ده‌چێ, ئه‌و
كه‌سه‌یه دزی لێده‌كرێ و به‌ڕێگه‌ی قۆپیه ده‌چنه پێشبڕكێ له‌گه‌لێدا و
هه‌وڵ و كۆششی ئه‌و كه‌م بایه‌خ ده‌كه‌نه‌وه, به‌ڵام رێنیشانده‌ر و
هاوكاری ئه‌و دزیه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ر و چاودێره‌یه كه له‌هۆڵه‌كانی
تاقیكردنه‌وه, به‌پێی گرێبه‌ستی پێشتر چاوپۆشی ده‌كات له‌به‌رانبه‌ر
قۆپیه‌ی ئه‌و خوێندكاره‌ی پێشتر به‌ڵێی پێداوه, یان كه‌وتۆته به‌ر سۆز و
عاتیفه‌یه‌كی نادروست و چاوپۆشی ده‌كات, یان ترسنۆكه‌و پێی وایه گیروگرفت
درست ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌هۆڵی تاقیكرنه‌وه‌دا توند و تۆڵی بێت.
به‌داخه‌وه هه‌تا ئێستا ئه‌ندازه‌ی مه‌ترسی ئه‌و دزیه و هاوكارانی ئه‌و
دزیه‌و ئه‌و زیانانه‌ی له‌هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌وێ به‌گرنگ نه‌گیراوه و
به‌گیانێكی هه‌ست كرن به‌لێپرسراوی له‌لایه‌ن هه‌ندێ له خوێندكاران و
مامۆستایان بایه‌خی پێنه‌دراوه.
ئه‌گه‌ر زیان لێكه‌وتووی دزی ئاسایی دزی لێكراو بێت و ده‌وڵه‌ت و
دامه‌زراوه‌كانی به‌ته‌نیا ئه‌و باجه بده‌ن كه ئۆقره‌یی و ئاسایش
ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه, ئه‌وه ئه‌و دزیه‌ی له‌رێگه‌ی قۆپیه‌وه ده‌كرێ
زیانه‌كانی له‌وه گه‌وره‌تره بۆ ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی.
ئه‌و ناداگه‌ریه‌ی له‌ئاكامی قۆپیه دێته دی بێمتمانه‌یی دروست ده‌كات و
كه‌سی ناشایسته لێره‌وه بۆ ناو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت سه‌رده‌كه‌وێ,
ئاستی زانستی و به‌هره‌یی لاوان و دامه‌زراوه‌كانی په‌روه‌رده دێته خوارێ
و خه‌ڵكی ناشایسته به‌رپرسیاریه‌تی به‌رێگه‌ی بڕوانامه‌وه دێته پێش و
چه‌ندان زیانی تر, كه زیان به‌ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشیمانی
ده‌گه‌یه‌نێت, له‌هه‌موو ئه‌و زیانانه‌ش دا ده‌ڵێن " الداله على الخیر
كێاحبه", وانه رێنشانده‌ری چاكه وه‌كو چاكه‌كار وایه, به‌ڵام ئه‌مه
چه‌مكی پێچه‌وانه‌ی هه‌یه, "الداله على الشر كێاحبه", رێنیشانده‌ری
خراپه‌ش هه‌مان حوكمی خراپه‌كاری هه‌یه, لێره‌وه ڕوومان له‌و
مامۆستایانه ده‌بێت كه هه‌ر كه‌مته‌رخه‌میه‌ك له‌و ئه‌ركه پیرۆزه
له‌كاتی چاودێری ئه‌زموونه‌كان به‌سه‌رتا تێپه‌ڕ ببێت ئه‌وه
كه‌مته‌رخه‌میه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌ركێكی زۆر گه‌وره و پیرۆز, دیاره
ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته دز و ماڵی خۆ به‌هه‌ر پاساوێك ببنه یه‌ك ئه‌وه
هه‌رگیز له‌كه‌سایه‌تی مامۆستا ناوه‌شێته‌وه, مامۆستای خاوه‌ن ماڵی له‌م
نیشتیمانه, هه‌رگیز نابێ رێگه بدات ئه‌و ئه‌ركه پیرۆزه‌ی بكه‌وێته ژێر
پرسیاره‌وه.
سه‌رنووسه‌ر
amirkoy@yahoo.com
-------------------------------
گه‌شه‌ى عه‌قلى
منداڵ
نه‌وزاد كه‌لهور
منداڵ كاتێك له دایك ده‌بێت هه‌موو ئه‌ندامه‌كانى
له‌شى له ئاماده‌باشى دایه یۆ ژیان بۆ ئه‌وه‌ى خۆى له‌گه‌ل ژینگه‌دا
بگونجێت، جا بۆ خۆ گونجاندن ، تاك ده‌بێت ده‌رك به‌و شتانه‌ى ده‌وروپشتى
خۆى بكات.
منداڵ له ڕێگه‌ى هه‌سته‌كانى خۆیه‌وه ده‌رك به شته‌كانى ده‌وروپشتى خۆى
ده‌كات ،كه ده‌رك پێكردنیش یه‌كێكه له پڕۆسه‌كانى گه‌شه‌ى عه‌قلى منداڵ.
گه‌شه كردنى عه‌قلى منداڵ پێویسته هه‌موو هه‌سته‌كانى سه‌لامه‌ت بن و
دوور له هه‌موو خه‌وشێك هه‌روه‌ها كۆئه‌ندامى ده‌مارى ناوه‌ندى به‌هه‌مان
شێوه پێویسته بێ خه‌وش بێت، چونكه له‌و ڕێگه‌یه‌وه منداڵ وێنه‌كردنى
شته‌كان له هزر وبیرى خۆى بكێشێت. پاشان به‌شێوه‌یه‌كى دروست ده‌ریان
ببڕێت ،كه‌واته به‌و پێیه ده‌توانین بڵێین گه‌شه‌ى عه‌قلى له ڕێگه‌ى
هه‌سته‌كان و كۆئه‌ندامى ده‌مارى ناوه‌ندى یه‌وه ، جگه له ئاوێته‌بوونى
مندال له‌گه‌ل ئه‌و ژینگه‌ى تێدا ده‌ژى.
ناكرێت باس له گه‌شه‌ى عه‌قلى بكرێت و ناوى زاناى سویسرى (جان پیاچه)
نه‌هێنین كه به‌درێژایى 50 ساڵ خه‌ریكى لێكۆڵینه‌وه بوو له‌سه‌ر گه‌شه‌ى
عه‌قلى منداڵ.
(جان پیاچه) بڕوایه‌كى ته‌واوى به ژینگه هه‌بوو بۆسه‌ر گه‌شه‌ى عه‌قلى
منداڵ، جا بۆ ئه‌وه‌ى بمانه‌وێت په‌ره به گه‌شه‌ى عه‌قلى منداڵ بده‌ین ،
ده‌بێت ژینگه‌یه‌كى گونجاو بۆ منداڵ بڕه‌خسێنین ،واته منداڵ له چ
نه‌ته‌وه‌یه‌ك په‌روه‌رده بكرێت خاسیه‌ت و تایبه‌تمه‌ندى ئه‌و
نه‌ته‌وه‌یه هه‌ڵده‌گرێت ، (جان پیاچه) لاى وایه هیچ جیاوازیه‌ك له
نێوان نه‌ته‌وه‌كاندا نیه ده‌رباره‌ى گه‌شه‌ى عه‌قڵى و ڕێژه‌ى زیره‌كى
،ئه‌وه‌ش له ڕێگاى ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ى له ساڵى 1959 له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك
منداڵى نه‌ته‌وه جیاواز ئه‌نجامیدا ،له ئه‌نجامدا بۆى ده‌ركه‌وت هیچ
جیاوازیه‌ك نییه له نێوان گه‌شه‌ى عه‌قلیان ،ته‌نها جیاوازیه‌كى كه‌م
نه‌بێت ،ئه‌و جیاوازیه كه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جیاوازی ئه‌و ژینگه‌یه‌ى
له نێوان نه‌ته‌وه‌كاندا هه‌یه.
ده‌رونزان(جان پیاچه) لاى وایه گه‌شه‌ى معرفى له لاى منداڵ به‌رهه‌مى
هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه كه كرداره‌كانى ده‌گۆڕێت بۆ وێنه‌یه‌كى هزرى كه
پێى ده‌گوترێت بیركردنه‌وه ، هه‌روه‌ها ئه‌و تیۆریه بریتیه له ئاوێته
بوونى منداڵ له‌گه‌ل ژینگه‌كه‌ى.
منداڵ بونه‌وه‌رێكى زیندووه ئه‌و ئاوێته‌بوونه‌ش شتێكى پێویسته بۆ
ڕه‌فتارى زیره‌كى ،چونكه لاى پیاچه‌ى خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ژینگه ماناى
زیره‌كیه ،پاشان ده‌ڵێت هه‌موو ڕه‌فتارێكى معرفى كه منداڵ پێوه‌ى
هه‌ڵده‌ستێت یارمه‌تیده‌ره بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ژینگه ، ئه‌و
ڕه‌فتاره‌ش شێوه‌یه‌كه له شێوه‌كانى ڕێكخستنى ناوخۆ ،به‌نه‌مان ونه‌بوونى
ئه‌و ڕێكخستنه گه‌شه‌ى معرفى ده‌بێته شتێكى مه‌حاڵ .له‌تایبه‌تمه‌ندى
یه‌كان پڕۆسه‌ى ڕێكخستن هه‌وڵدانه بۆ وه‌ده‌ستهێنانى هاوسه‌نگیه‌ك كه
هه‌موو تاكێك هه‌وڵ ده‌دات بۆ وه‌ده‌ستهێنانى له دوو ڕێگاوه :-
1-نواندن : بریتیه له جێبه‌جێ كردنى شێوازێكى دیاریكراو له ڕه‌فتار ،له
هه‌ڵوێستێكى نوێ‌دا ،یاخود ڕوودانى ڕووداوێكى نوێ واته هه‌وڵدانى منداڵ بۆ
ئه‌وه‌ى بتوانێت ڕاستیه‌كان بگونجێت له‌گه‌ل ئاڕاسته و بیروبۆچونى خۆى.
2-خۆ گونجاندن: واته‌دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ى بونیادى معرفى تاك،یاخود
پیچكهاتووه له كردارى به‌یه‌ك گه‌یاندنى نواندن و گۆڕانه‌كانى چه‌مك و
ستراتیجیه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تاك پێى ده‌گات.
جان پیاچه گه‌شه‌كردنى معرفى دابه‌ش كردووه بۆ چوار قۆناغ:
1- قۆناغى هه‌ستى جوله‌یى : ئه‌و قۆناغه ده‌ست پێ ده‌كات له ڕۆژى له‌دایك
بونیه‌وه تاكو ته‌مه‌نى دوو ساڵى ،منداڵ له‌و قۆناغه دا ده‌رك به جیهانى
ده‌وروپشتى خۆى ده‌كات به‌هۆى هه‌سته‌كانیه‌وه( چاو ، گوێ ، بۆن ، ده‌ست
لێدان ، چێژ وه‌رگرتن ) یاخود به‌مانایه‌كى دیكه منداڵ پشت به هه‌ستى
جوله‌یى ده‌به‌ستێت ، له‌و كاته‌شدا هه‌ندێك له توانسته‌كانى بنچینه‌یى
معرفى گه‌شه ده‌كات ، پاشان تواناى ده‌بێت جووله‌ی جه‌سته‌یى.
منداڵ له‌و ته‌مه‌نه‌دا تواناى باشى لێكدانه‌وه‌ى شته‌كانى نیه ته‌نها
ده‌رك به‌وه ده‌كات كه له‌به‌ر چاویه‌تى .
2- قۆناغى پێش كردارى : ئه‌و قۆناغه له ته‌مه‌نى دوو ساڵى یه‌وه ده‌ست
پێ ده‌كات تاكو ته‌مه‌نى حه‌وت ساڵى ، منداڵ له‌و ته‌مه‌نه‌دا به‌پله یه‌ك
پشت به ده‌رك پێكردنى واقع ده‌كات ، به‌شێوه‌یه‌كى گشتیش چاره‌سه‌رى
گرفته‌كان ده‌كات به‌شته هه‌ست پێكراوه‌كان ،به‌لاَم له شته رووته‌كان
به زه‌حمه‌ت به‌ره‌و ڕووى هه‌مان گرفته‌كان ده‌بێته‌وه .بۆ نمونه منداڵ
له‌و قۆناغه به‌ئاسانى ده‌توانێت سندوقێكى گه‌وره جیابكاته‌وه له‌ناو
كۆمه‌ڵه سندوقێكى دیكه‌دا ، له شته رووته‌كانیش ده‌ڵێن(ڕ) گه‌وره‌تره
له (ب)(ب) گه‌وره‌تره له(ج) ئایا كامیان له هه‌موویان گه‌وره‌تره.
هه‌ر له‌و قۆناغه‌دا كۆمه‌ڵێك وێنه‌ى چوارگۆشه و سێ گۆشه و بازنه پیشانى
منداڵ ده‌ده‌ین و تواناى له‌یه‌كتر جیاكردنه‌وه‌ى هه‌یه ،هه‌رچى
چوارگۆشه‌یه له‌سه‌ر یه‌كتریان داده‌نێ ،ئه‌وانى دیكه‌ش به‌هه‌مان شێوه
،هه‌روه‌ها جیاكردنه‌وه‌ى ڕه‌نگه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه.
له لێكۆلِینه‌وه‌یه‌كى ده‌روانزان (سمیپ) به ده‌ركه‌وتوون منداڵ
له‌سه‌ره‌تاى ته‌مه‌نى دوو ساڵیدا تاكو شه‌ش سالاَن به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانێت
ده‌سته ڕاست و چه‌پ و باكورو باشوور جیابكاته‌وه ،به‌لاَم له‌شه‌ش سالاَن
و زیاتر ئه‌و توانایه په‌یدا ده‌كات و چوارده‌ورى خۆى ده‌ناسێت.
ده‌روانزان (رایس) له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا به‌دیارى خست منداڵ له نێوان
ته‌مه‌نى سێ ساڵی و نۆ ساڵیدا تواناى هه‌یه پارچه ئاسن یاخود دار
له‌شوێنى دیاریكراوى خۆى دابنێت ،واته پارچه ته‌خته‌یه‌ك دابنێت و
بۆشاییه‌ك به جێ بهێڵێت له‌سه‌ر شێوه‌ى بازنه ،پارچه بازنه‌كه
هه‌ڵده‌گرێت له‌سه‌ر ته‌خته‌كه داده‌نێت.
3- قۆناغى كردارى هه‌ستكردن: ئه‌و قۆناغه له‌ته‌مه‌نى حه‌وت ساڵیدا ده‌ست
پێ ده‌كات تاكو ته‌مه‌نى یازده ساڵیدا ، منداڵ له‌و ته‌مه‌نه‌دا توناى
ئه‌وه‌ى ده‌بێت له عه‌قل و مه‌نتیق به كاربهێنێت و به‌شێوه‌یه‌كى گشتیش
پشت به زانسته‌كانى هه‌ستى ده‌به‌ستێت بۆ تێگه‌یشتن له‌شت ،هه‌ر له‌و
قۆناغه‌دا توناى به‌ده‌ستهێنانى هۆش وبیرى ده‌بێت بۆ كرداره‌كان.
بۆ نمونه دوو شوشه ده‌هێنین یه‌كێكیان باریك ودرێژ ئه‌وه‌ى دیكه كورت
وتیره گه‌وره، ڕێژه‌یه‌كى دیاریكراو ئاو له شوشه گه‌وره‌كه ده‌كه‌ین
،پاشان هه‌مان ڕێژه له ئاوه‌كه له‌ناو شوشه باریكه‌كه ده‌كه‌ین ،
منداڵ له‌و ته‌مه‌نه‌دا سه‌یر ده‌كات ئاوه‌كه له شوشه‌باریكه‌كه به‌رزه
،كه‌چى له شوشه تیره گه‌وره‌كه به‌رزى كه‌مه ، به‌به‌كارهێنانى عه‌قل
و بیرى خۆى ده‌زانێت ڕێژه‌ى ئاوه‌كه هه‌مان ڕێژه‌یه و گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا
نه‌هاتووه ،به‌لاَم له‌به‌ر باریكى به‌رزبۆته‌وه.
4- قۆناغى كردارى عه‌قلى رووت: ئه‌و قۆناغه له‌ته‌مه‌نى یازده ساڵیه‌وه
تاكو قۆناغى هه‌رزه‌كارى ده‌خایه‌نێت ، منداڵ له‌و ته‌مه‌نه‌دا كردارى
هه‌ستى ئاڵۆزتر به‌كارده‌هێنێت له قۆناغى پێشوتر به‌شێوه‌یه‌كى زیاتر و
مه‌نتیقانه‌تر بیر ده‌كاته‌وه ،چونكه له قۆناغى هه‌رزه‌كارى نزیك
ده‌بێته‌وه ، منداڵ ده‌توانێت به‌دواى ئه‌لته‌رناتیڤدا بگه‌ڕێت بۆ
چاره‌سه‌رى كێشه‌و گرفته‌كانیدا.
---------------------------------
|
|
كۆمه‌ڵزانى
په‌روه‌رده‌یى* Sociology of Education
ئاماده‌كردنى/ ئامانج
صابر
كۆمه‌ڵزانى په‌روه‌رده‌یى لقێكه له لقه‌كانى كۆمه‌ڵزانى كه گرنگى ده‌دات
به‌خوێندن و لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌زگاو ڕێكخراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان له
كۆمه‌ڵگادا وه‌له گرنگترین ئه‌و زانایانه‌ى كه بایه‌خیاندا به‌م بابه‌ته
زاناى كۆمه‌ڵناس (ماكس فێبه‌ر)ه كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى
ئاماده‌كردبوبه‌ناوى (پۆڵێنكردنى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ شێواز‌و ئامانجه‌كانى
وانه‌وتنه‌وه) وه هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵزانى فه‌ره‌نسى (ئه‌میل دوركهایم) كه
بایه‌خیداوه به خوێندنى كۆمه‌ڵزانى په‌روه‌رده‌یى و خوێندنه‌وه‌یه‌كى
فرمانیانه‌ى بۆ كردووه له كتێبه به‌ناو بانگه‌كه‌یدا به‌ناوى
(په‌روه‌رده‌وكۆمه‌ڵزانى) ،به‌ڵام خوێندن و به‌دواداچونى بابه‌تى بۆ زانستى
(كۆمه‌ڵزانى په‌روه‌رده‌یى) به شێوه‌یه‌كى ئه‌كادیمى و چه‌ندێتیه‌كى
چڕوپڕه‌وه بره‌وى په‌یدانه‌كرد تادواى جه‌نگى ووه‌م . كۆمه‌ڵزانى
په‌روه‌رده‌یى به‌شێوه‌یه‌كى گشتى بایه‌خده‌دات به‌خوێندنى په‌یوه‌ندیه
فرمانیه‌كان له نێوان په‌روه‌رده‌و ده‌زگا كجیهانى دۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
وه‌كو ده‌زگا ڕامیاریه‌كان،ئاینیه‌كان و خێزانیه‌كان، نمونه‌ى ئه‌و
خوێندنه‌ش به‌رده‌وام پشت ئه‌به‌ستێ به شێوازى به‌راوردكارى ، بۆیه
ده‌توانین ده‌زگاى په‌روه‌رده‌یى یان قوتابخانه یاخود پۆل به ده‌زگایه‌كى
سه‌ربه‌خۆى دابنێین له ناو په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه ده‌كرێت
له ڕێگاى جێبه‌جێكردنى بیردۆزه‌كانى ڕێكخستنى كۆمه‌ڵایه‌تى بیخوێنینه‌وه‌و
لێى تێبگه‌ین .
ده‌زگاى په‌روه‌رده‌یى هه‌میشه كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێن وچه‌سپێنه‌رى سه‌ره‌كیه
كه‌ئامانج،ڕۆڵ و فرمانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى دیارى ده‌كات و وێنه‌ى
چۆنیه‌تى ڕێڕه‌وى به‌ڕێوه‌بردن و فێركردنى بۆ ده‌كێشێ به‌ڵام یاسا‌و
ئه‌ندامه‌كانى چه‌سپێنه‌ره سه‌ره‌كیه‌كان به‌ته‌نها ناتوانن ڕاستیه‌كان
ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕوون بكه‌نه‌وه یان
چۆنایه‌تیان باسبكات كه‌له‌ناو ئه‌و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییانه‌دا دروستبون ،
به‌ڵكو كۆمه‌ڵێ یاسا‌و چه‌سپێنه‌رى ناسه‌ره‌كى یان نابه‌رهه‌ستى (نه‌ستى)
هه‌ن كه ڕۆڵێكى گه‌وره ده‌گێڕن له دیاریكردنى بواره‌كانى هێزو ده‌سه‌ڵات
،وه سروشتى په‌یوه‌ندیه ڕاستیه‌كان كه په‌یوه‌ندى نێوان ڕۆڵه
سه‌ره‌كیه‌كان و مه‌ڵبه‌نده جیاوازه‌كان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه
وێناده‌كات بۆ نمونه قوتابخانه‌كان كه ده‌زگاى كۆمه‌ڵایه‌تین یاساى
سه‌ره‌كى و ناسه‌ره‌كى هه‌یه له ناو ئه‌و ده‌زگایانه‌شدا تاكه‌كان
ده‌توانن ئامانجه ژیانیه‌كانیان بهێننه‌دى وه تیایدا په‌یوه‌ندیه
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و هاوڕێیه‌تى ڕاست په‌ره‌ده‌ستێنێ ،وه ئاستى زانست و
زانیارى به‌ناو مێشكى نه‌وه‌كانیدا پێداتێپه‌ڕده‌بێت وه‌ده‌بێته
ناوه‌ندێكى مه‌شق و ئاماده‌كارى و وه‌رگرتنى شالره‌زایى و تواناكان. به‌ڵام
كارى په‌روه‌ده‌یى پڕۆسه‌یه‌كى سه‌ره‌كیه كه له‌میانه‌یدا شارستانێتى له
نه‌وه‌یه‌كه‌وه یان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى تر
ده‌گوازیته‌وه وه‌ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش به شه‌قڵێكى تایبه‌تىپارێزگاریكردن یان
بڵاوكردنه‌وه‌و پێشكه‌وتنى ژیارى جیاده‌كرێته‌وه . وه‌له‌كۆمه‌ڵگه
سه‌ره‌تاییه‌كاندا كارى په‌روه‌ده‌یى به شه‌قڵێكى سه‌ره‌كى جیاناكرێته‌وه
وه‌ئه‌و هێزه‌ى نیه كه به‌رده‌وامى پێببه‌خشێت ،به‌ڵام له كۆمه‌ڵگا
پێشكه‌وتووه‌كان ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌ڕێكخستنى ورد،به‌رده‌وامیه‌تىوكارامه‌یى
ده‌ناسرێته‌وه كه‌ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه پشتى پێده‌به‌ستێت به‌هۆى ئه‌و
خزمه‌تگوزاریه به‌رچاوانه‌ى كه پێشكه‌شى تاكه‌كانى ده‌كات ،وه‌ك
فێركردنیان به‌په‌روه‌رده ڕه‌وشتیه بنچینه‌ییه‌كان ،فێركردنیان به
هونه‌رى خوێندنه‌وه و نوسین و ڕاهێنانیان له‌سه‌ر لێزانیه‌كان و تواناكان
و هونه‌ره‌كان كه كۆمه‌ڵگاو سامانى نه‌ته‌وه‌یى پێویستیه‌تى .
خوێندنگا‌و زانكۆكان و پێكهاته‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى به تایبه‌تى ئه‌وه‌ى
په‌یوه‌ندى هه‌یه به چینى كۆمه‌ڵایه‌تى و خێزان و دراوسێ،به‌ڵام مه‌به‌ست
له‌خوێندن و به‌دواداچونى كارلێككردنى نێوان ئه‌و هێزه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌و
ڕژێمه خوێندنگه‌ییه‌كان بۆ به به‌ده‌ستهێنانى (ئه‌كادیمى) بۆ ڕۆڵه‌كانى
كۆمه‌ڵگا، بۆ نمونه له‌به‌ریتانیا گریمانه‌ى ڕۆلِه‌كانى چینى ناوه‌ند بۆ
به‌ده‌ستهێنانى شه‌هاده‌ى زانكۆیى به‌شه‌ش جار زیاتره له گریمانه‌ى
به‌ده‌ستهێنانى هه‌مان شه‌هاده له لاى ڕۆله‌كانى چینى كرێكاران ،وه تا
ئێستاش كاریگه‌رى هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆ به‌ده‌ستهیًنانى
(ئه‌كادیمیایه‌ك) زۆر به‌رزه سه‌ره‌ڕاى بڵاوبونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ده‌رفه‌تى
كاركردن(هه‌لى كار) له‌نێوان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنى
ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان له كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتو و تازه
گه‌شه‌كردووه‌كان (جیهانى سێیه‌م ) به سێ قۆناخى مێژوویى
به‌یه‌كه‌وه‌لكاودا تێپه‌ڕده‌بێت :
قۆناخى یه‌كه‌م/ كه پێشیده‌ڵین قۆناخى فێربونى سه‌ره‌تایى به‌كۆمه‌ڵ كه
له كۆتایى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌م له ئه‌ورپادا جێگیربوو.
قۆناخى دووه‌م/ قۆناخى فێربونى دواناوه‌ندى به‌كۆمه‌ڵه كه له‌وڵاته
یه‌كگرتووه‌كان له ماوه‌ى نێوان دوو جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م و دووه‌مدا
به‌ده‌ركه‌وت . به‌ڵام قۆناخى سێهه‌م/ قۆناخى خوێندنى باڵایه كه
ده‌كه‌وێته دواى قۆناخى دواناوه‌ندى یان ئاماده‌یى.
لێره‌دا هه‌ندێ وڵاتى تازه گه‌شه‌كردوو (جیهانى سێهه‌م) هه‌ن كه ئێستا
به قۆناخى په‌روه‌رده‌ى یه‌كه‌مدا تێده‌په‌ڕێت وه ئه‌وه‌ى جێگاى باسه
ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوو قۆناخى یه‌كه‌م و دووه‌م فشارى ڕوو به زیادبون
دروستده‌كه‌ن به ئامانجى گۆڕینى ڕ‌ژێمى قوتابخانه‌ئاماده‌ییه‌كان بۆ
ڕژێمێكى نوێ كه بگونجێ زۆرتر و زیاتر له‌گه‌ڵ ڕ‌ژێمى زانكۆكان.
زانایانى كۆمه‌ڵناسى په‌روه‌رده‌یى له‌م ساته‌ى ئێستادا بایه‌خده‌ده‌ن به
خوێندنى بابه‌تى هه‌ڵبژاردنى قوتابى بۆ چونه ناو خوێندنگاكان و كۆلیژه‌كان
كه ئه‌م بابه‌ته ڕێنیشانده‌ره بۆ ڕێكخستنى خوێندن و لێكۆڵینه‌وه‌ى
خوێندنگه‌و په‌یوه‌ندى نێوان ڕۆڵه‌كانى كۆمه‌ڵگا نوێیه‌كاندا (تازه‌كاندا).
توێژینه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له باره‌ى گیروگرفتى خوێندنى باڵا
زیادیكردووه له ساڵى 1950ز دا ئه‌مه‌ش له‌ڕوانگه‌ى بایه‌خدانى ڕوو به
زیادبونى كۆمه‌ڵگا به‌زانكۆكان كه ده‌زگاى كۆمه‌ڵایه‌تى زیندوون یارمه‌تى
پێشكه‌وتنى زانیارى و ته‌كنۆلۆژى و بڵندى ژیارى كۆمه‌ڵگه ده‌دات له
تێڕوانین بۆ هه‌ڵئاوسانى خێرا له ده‌زگا و ڕێكخراوه‌كانى خوێندنى باڵا‌و
تۆژینه‌وه‌ى زانستى
وه زۆربونى ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه ئاره‌زووى ته‌واوكردنى خوێندنى باڵایان
هه‌یه وه‌ڕۆڵى خوێندنى باڵا له گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵگا له ڕێگاى
لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى بیردۆزى و په‌یڕه‌وكارى.
* سه‌رچاوه/ موسوعة علم الإجتماع د.إحسان محمد
الحسن ص 426
-----------------------------------------
پاشگه‌زبونه‌وه یاخودره‌شبینى؟!
شۆرش
انوه‌ر
له لێكۆلێنه‌وه‌یه‌كدا
ده‌رباره‌ى شارستانیه‌تى خۆرئاوا
به گشتى وئه‌مریكى به‌تایبه‌تى،
ئارسه‌رهێرمانى مێژونوسى ئه‌مریكى واى
ده‌بینێ كه‌ولاَته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا له قۆناغێكى ڕه‌شبینى
جه‌ماوه‌ریدا ده‌ژى، كه‌هه‌ریه‌ك له كتێبه‌كانى ( كۆتایى هاتنى ئه‌قڵى
ئه‌مریكى ) ئالان بلۆم و( ئه‌وكاروانه‌ى به‌ره ئامور به‌رێوه‌یه) ى
رۆبه‌رت بۆرك گوزارشتى لێ ده‌كه‌ن، ئاموریش شارێكى بابلیه دێرینه‌وله‌گه‌ڵ
سه‌دووم وێران بووه، ئه‌مه جگه له فیلمه سینه‌ماییه‌كانیشیان وه‌ك (
جه‌نگاوه‌رێك له‌سه‌ر رێگا) و( بانگكردنى جیهان) و( جیهانى ئاو) و( راكردن
له‌نیۆرك) كه‌تێیدا له‌م جۆره فیلمانه ئاینده‌یه‌كى پێچه‌وانه‌وه
به‌شارستانیه‌ت نیشان ده‌درێت وئه‌وه‌ى كه‌هه‌یه بریتیه له‌و
هه‌مووپێوه‌ره ته‌قلیدیه به‌ربه‌ریه‌كان ونه‌مانى كۆمه‌ڵگه
مه‌ده‌نیه‌كان و، به‌ڵًكوكۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى خۆى ده‌بێته كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى
داپڵۆسێنه‌روبۆگه‌ن وخاڵى له‌داهێنان و، دوژمن به‌سروشت و، ته‌كنه‌لۆجیا
گه‌یاندویه‌تى به‌ڕۆخى وێران بوون، ئه‌مه ئه‌گه‌روێرانیشى نه‌كردبێت !
ئه‌وانه‌شى كه‌خاوه‌ن زینده‌یین وبه‌توانستن بۆململانێى دژبه هه‌ڵكشانى
ڕه‌وتى تێكده‌رانه‌ى ناوكۆمه‌ڵگه، ئه‌واله‌په‌راوێزدا ده‌ژین، وه‌ك
تاوانبارى بێ نرخ وه‌ك پۆلیسێكى حه‌رامزاده‌ى ئاواره، ئه‌مانه ده‌بنه
ئه‌وچینانه‌ى دونیا كه نیتشه به (بێ ئه‌خلاقه‌كان) ناویان ده‌بات.
ئه‌م باس وئه‌فكاره ره‌شبینیانه ته‌نانه‌ت له مۆسیقاى ڕۆكیشدا هه‌ن
له‌وباره‌وه ( كامل باجیلیا) ئاماژه ده‌دات به ڕووه‌به‌هێزه‌كانى
لێكچوون له‌نێوان ئه‌ستێره‌ئه‌رستۆكراتیه‌كانى سیه‌كانى سه‌ده‌ى نۆزده‌ى
پاریس وئه‌ستێره‌كانى مۆسیقاى نوێى ڕۆك،له‌ڕاستیشدا ئه‌ستێره‌كانى ڕۆكى نوێ
زنجیره‌ى ڕاسته‌وخۆى وروژاوه كلتوریه‌كانن به‌لاى بۆدلێره‌وه، كه‌هه‌ستا
به‌دامه‌زراندنى زینده‌ییانه‌ى تایبه‌ت به‌خۆى به‌ڕێگاى بۆگه‌ن ونائه‌خلاقى
وبه‌ره‌ڵلاَیى، به‌جۆرێك پڕاوپڕبووله ڕكابه‌رى وئستفزازكردن، كه‌تێدا
ئه‌وانه‌ى ئه‌وهونه‌ره‌یان خۆش ده‌ویست وا له‌كۆمه‌ڵگه‌كانیان ده‌روانى كه
بۆگه‌نن وئومێدیان تێدانه‌ماوه‌وشایه‌نى ڕێزگیران نین، ئه‌مه‌شیان
ڕازانده‌وه به زه‌خره‌فه‌گه‌لێكى ماددى بۆئه‌وه‌ى بیكه‌نه سه‌كۆیه‌ك
به‌ره‌وئه‌وه‌ى كه‌به داهێنانى هونه‌رى ناوى ده‌به‌ن، نمونه‌ى له‌مانه‌ش
مادۆنایه یان بریتنى سبریس كه‌وێنه‌گه‌لێكى بۆگه‌نى سێكس وسادۆماسۆشیزم
به‌كارده‌بن بۆبه‌رهه‌مهێنانى هه‌مان شت له‌ڕێگاى به‌كارهێنانى
شێوه‌گه‌لێكى غه‌ریب وشاز!!
ئه‌م شعوره ڕه‌شبینیه له‌كلتورى ئه‌مریكى حوكم وتێروانینه‌كانیشیانى
گرتۆته‌وه، بۆنمونه شكستى دیموكراسیه‌تى نوێ و، مه‌ترسیه‌كانى
سه‌رمایه‌دارى هاوبه‌ش و ئه‌وده‌وڵه‌ته پۆلیسیه‌ى
كه‌به‌كۆمپیوته‌ركارده‌كاو، ئه‌ومه‌ترسیانه‌ى كه‌به‌هۆى ته‌كنه‌لۆجیا و
زانسته‌وه چاویان بڕیوه‌ته ژیان ونه‌مانى به‌رده‌وامى چینى ناوه‌ند.
-----------------------------------------
قه‌یرانى
فێركردن له ئه‌مریكا!
په‌یوه‌ندى مشتومرى نێوان فێركردن و ئابوورى
و: ئه‌میر ئه‌حمه‌د عبدالقادر
بێ گومان گرنگى
فێركردن مه‌سه‌له‌یه‌كه
ئه‌مرۆ جێگه‌ى مشت و مرِه له‌هه‌رناوچه‌یه‌كى
ئه‌م جیهانه‌دا ، ئه‌زموونه نێوده‌وڵه‌تیه هاوچه‌رخه‌كان سه‌لماندوویانه
و هیچ بوارێكیان بۆ گومان بردن نه‌هێشتۆته‌وه كه سه‌ره‌تایى پێشكه‌وتنى
رِاسته‌قینه ته‌نانه‌ت تاكه پێشكه‌وتن بریتى یه له فێركردن و هه‌موو
ئه‌و ووڵاتانه‌ى قۆناغێكى گه‌وره‌یان برِیوه له پێشكه‌وتن ، ئه‌وا
له‌ده‌روازه‌ى فێركردنه‌وه به‌ره‌وپێش چوون ، به‌ڵكو ووڵاته
پێشكه‌وتوه‌كان فێركردن له‌سه‌رووى به‌رنامه‌و سیاسه‌ته‌كانیان داده‌نێنن .
شتێكى سروشتیه كه ئه‌و گۆرانكارى و ئاڵوگۆرِیانه‌ى له جیهان رِووده‌ده‌ن
رِه‌نگدانه‌وه‌ى رِاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر پرِۆسه‌ى فێركردن هه‌یه
له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى جیهاندا چوونكه به‌سیستمێكى كۆمه‌ڵایه‌تى
داده‌نرێت له‌چوارچێوه‌ى سیستمى گشتگرى كۆمه‌ڵگه .
ئێستا كه جیهان به‌قۆناغێكى زۆرهه‌ستیار تێ ده‌په‌رێت و
له‌سه‌ده‌یه‌كه‌وه بۆ سه‌ده‌یه‌كى تر و له رِژێمێكى سیاسیه‌وه بۆ
یه‌كێكى تر و له سیستمێكى ئابووریه‌وه بۆ سیستمێكى تر‌ى زۆرجیاواز ، بێ
گومان ئه‌و كاته به‌سه‌رچووه هه‌رووڵاتێك له‌ناو سنوورى خۆیدا
بسورِێته‌وه و له‌جیهان گۆشه‌گیر بێت چوونكه شۆرِشى ئه‌مرِۆى
گه‌یاندنه‌كان هه‌موو به‌ربه‌ستێكى كات و شوێنى تێپه‌راندووه .
جیهان به‌م گۆرِانكاریانه و شتى تریش به‌ئاراسته‌ى سیستمێكى نوێى جیهانى
ده‌رِوات كه سرووشتى ژیان به‌ته‌واوى ده‌گۆرِێت و واى لێ هاتووه له
شارستانیه‌تى شۆرِشى سێیه‌مدا ده‌ژى كه گۆرِنكاریه‌كان به‌خێرایى
رِووده‌ده‌ن ، هه‌روه‌ها چه‌شنێكى نوێ له‌ته‌كنه‌لۆژیاى پێشكه‌وتوو
سه‌پێنراوه كه پێویستى به‌جۆرێكى دیارى كراوى كرێكارى هه‌یه كه تواناى
گۆرِینى پیشه‌یى هه‌بێت له پیشه‌یه‌كه‌وه بۆ یه‌كێكى تر له چوارچێوه‌ى
فێركردنێكى به‌رده‌وام .
ئه‌وه‌ى پاڵى نا به‌ووڵاته پێشكه‌وتووه تازه گه‌شه‌سه‌ندووه‌كان وه‌كو
یه‌ك بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ توێژینه‌وه و پێشبینى كردنى گۆرانكاریه‌كان
له‌ئێستا و ئاینده‌دا و ئه‌و چاكسازیه پیشه‌یى و گشتگرانه‌ى پێویستن
به‌ئامانجى ئاماده‌كردنى هاوڵاتیانیان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى ئه‌و
گۆرِانكاریانه و هاوشان رِۆیشتن له‌گه‌ڵ شۆرِشى ته‌كنه‌لۆژیاو
زانیاریه‌كان .
ئه‌گه‌ر سه‌یرى ووڵاته مه‌زنه‌كان بكه‌ین كه ململانێ له‌سه‌ر لوتكه
ده‌كه‌ن ده‌بینین له‌سیستمى فێركردن و په‌روه‌رده زۆر پێشكه‌وتون و
هه‌وڵیش ده‌ده‌ن سیستمى فێركردنى وڵاتانى رِكابه‌ر تاوتوێ بكه‌ن ، باشترین
نموونه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و ژاپۆنه .
بۆ به‌ڵگه هێنانه‌وه‌ى ئه‌وه‌ش ووڵاته‌كه‌ى مسته‌ر بنبیت ى وه‌زیرى پێشووى
فێركردن له ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌سه‌ركه‌وتوویه‌تى ((
فێركردن له ژاپۆن به‌ئاشكرایى سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى به‌ده‌ست هێناوه بۆ
به‌هێز كردنى ئابوورى ووڵات كه ده‌توانێ كێ به‌ركێ یه‌كى توند بكات له
بازاره‌كانى ئابوورى جیهان ، له‌به‌ر ئه‌وه شتى باشى بۆ ئێمه مسۆگه‌ر
كردووه كه ئێمه گه‌لێكى واقیعى و پراكتیكى ین ئه‌وه‌ى له‌توانادایه
فێرى ببین له‌سیستمى فێركردن له ژاپۆن .
ئه‌مه‌و سه‌ره‌رِای ئاڵۆزى زمانى ژاپۆن و ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانى
ئه‌مریكا چه‌ندین نێردراوى په‌روه‌رده‌یى و فێركردنى ره‌وانه‌ى ژاپۆن
كردووه تاكو به‌چاوى خۆیان ببینن ژاپۆنیه‌كان چۆن فێرده‌بن هه‌روه‌ها
شێوازه‌كانى فێركردنى ئه‌وان بناسن .
له‌گه‌ل ده‌ركه‌وتنى ژاپۆن و هه‌ست كردنى ئه‌مریكیه‌كان به‌وه كه یه‌نى
ژاپۆن زاڵ بووه به‌سه‌ر بازارِه‌كانى جیهاندا رِاپۆرتێكى ناوبانگیان
ده‌ركرد كه ده‌ڵێت گه‌ل له مه‌ترسیدایه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى سیستمى
فێركردن نوێ ده‌كرێته‌وه به‌تایبه‌تیش قۆناغى بنه‌ره‌تى و پێشخستنى
زانسته‌كان و بیركارى ، ئه‌مه‌ش له‌سه‌رده‌مى رِیگان بوو ، له‌پاشان بۆش
درێژه‌ى دا به‌بایه‌خدان به‌فێركردن و به‌رنامه‌ى گرنگى فێركردنى بۆ
قوتابیان روون ده‌كرده‌وه له‌پێناو مانه‌وه‌ى ئه‌مریكا ، هه‌روه‌ها كلنتۆن
به‌هه‌مان شێواز به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر به‌رنامه‌كانى پێش خۆى و دووپاتى
كرده‌وه كه فێركردن ره‌هه‌ندێكى بنچینه‌یى یه بۆ ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى
ئه‌مریكا .
له‌ساڵى رابردوو 2000 ستراتیژیه‌تى فێركردن بڵاوكرایه‌وه له‌ساڵى 2001
تاكو ساڵى 2005 ز كه‌له‌سه‌ره‌تایه‌كه‌یدا دووپات كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر
رِۆڵى فێركردن له‌پێكهێنانى ده‌وڵه‌تى به‌هێز و ئه‌م ستراتیژیه‌ته له‌چوار
ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى پێك دێن كه ئه‌مانه‌ن :-
ئامانجى یه‌كه‌م : فێركردنى قۆناغى بنه‌ره‌تى هه‌مو تاكێك بگرێته‌وه .
ئامانجى دووه‌م : پێشخستنى چاكسازى سیستمى فێركردنى ئه‌مریكى به‌شێوه‌یه‌كى
گشتى .
ئامانجى سێهه‌م : به‌دى هێنانى هاوسه‌نگى ده‌رفه‌ته‌كان له‌قۆناغى
ئاماده‌یى و دواتریش .
ئامانجى چواره‌م : به‌ره‌وپێش بردنى وه‌زاره‌تى فێركردن به‌شێوه‌یه‌ك
له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانى پێشووبگونجێت .
سه‌ره‌رِاى ئه‌وانه‌ش سه‌رنجمان دا له شاڵاوه‌كانى هه‌ڵبژاردن له نێوان
بۆشى كورِ و ئاڵ گۆرِ ته‌وه‌ره‌ى فێركردن بایه‌خى زۆرى هه‌بوو ، كاتێك جۆرج
wبۆش هاته سه‌رته‌خت به‌ڵێنه‌كانى جێ به‌جێ كرد و رِاپۆرتێكى بڵاوكرده‌وه
به‌ناوى (( no child Left Behind)) هیچ منداڵێك به‌لاوه نانرێت وتیایدا
هاتووه رِۆڵى حكومه‌تى فیدرِاڵى له‌فێركردن ته‌نها له له خزمه‌ت كردنى
رِژێمدا نى یه به‌ڵكو خزمه‌ت به منداڵه‌كانمان ده‌كات و سه‌ره‌رِا ى
ووته‌كانى ئێمه دوو جۆر نه‌خوێنده‌وارمان هه‌یه یه‌كێكیان ده‌خوێنێته‌وه
و خه‌ون ده‌بینێت و ئه‌وى تریان ناخوێنێته‌وه و ئاینده‌ى له‌به‌رچاو نى
یه . له‌مه‌ى رِابردوو بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه فێركردن جێگاى بایه‌خ
پێدانى سیاسه‌تمه‌دارانى ئه‌مریكایه ئه‌وه‌ش له‌و رِوانگه‌یه‌وه كه
فێركردن وه‌كو چه‌كێكى یه‌كلایى كه‌ره‌وه‌یه بۆ گۆرِینى واقیع و
رِووبه‌روو بوونه‌وه‌ى دوارِۆژ ، لێره‌دا ئامانج ئه‌وه نىیه به‌راورد
بكه‌ین له‌نێوان فێركردن له ئه‌مریكا و سیستمه‌كانى فێركردن له جیهانى
عه‌ره‌بى به‌ڵكو تارِاده‌یه‌ك رِوون كردنه‌وه‌ى رِووكار و گرینگ‌ترین
خاسیه‌ته‌كانى ئه‌و سیستمانه‌یه بۆ تێرِوانین كه چۆن ئه‌و وڵاتانه خۆیان
ئاماده‌ده‌كه‌ن بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئێستا و رِوبه‌رِوبوونه‌وه‌ى
ئاینده له‌رِێگاى سازدانى مرۆڤى به‌توانا له‌سه‌ر مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ
تازه داهێنراوه‌كانى سه‌رده‌م و ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ ، وبه‌بێ ئه‌مانه
هه‌مووى هیچ شتێك له‌به‌رده‌ممان نامێنێ جگه له توانه‌وه و له‌ناوچوون .
-----------------------------------------
|
|
رِۆلى ( توێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌روونى ) له
قوتابخانه‌كاندا
به‌رِێز
د. كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌جه‌تانى
سازدانى/ موحه‌مه‌د نه‌جمه‌دین نورى.
بوونى تویژه‌رى
كۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌روونى له قوتابخانه و خوێندنگه‌كاندا رۆڵى به‌رچاوو
سه‌ره‌كیان هه‌یه له ئارِاسته‌كردنى خوێندكاران و قوتابیان و
راستكردنه‌وه‌ى لادانه كۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌رونیه‌كان، به‌ڵام به داخه‌وه
له
-1-
سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستاندا گرنگى ته‌واوو پێویستیان
پێ‌نادرێت ، بۆ زیاتر تیشك خستنه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته سه‌ردانى به‌رِێز
د.كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌جه‌تانی (پسپۆرِى بوارى ده‌روونى و سه‌رۆكى به‌شى
كۆمه‌ڵناسى له كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى زانكۆرى سلێمانى ) كرد و
ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌مان له‌گه‌ڵدا
ئه‌نجامدا:-
درێژه
-----------------------------------------
نهێنییه‌كانى دڵ
دڵ یه‌كێكه له ئه‌ندامه هه‌ره ماندووه‌كانى
لاشه‌ی مرۆڤ ، ئه‌م ئه‌ندامه خوێن دابه‌ش ده‌كات بۆ هه‌موو خانه و شانه
و ئه‌ندام و ئامێرێك له ڕێگه‌ى تۆڕێك مولوله‌ى خوێن كه درێژی یه‌كه‌ی
زیاتره له سه‌دوپه‌نجا (150كم) كیلۆمه‌تر ، ئه‌م ئه‌ندامه له مانگی
دووه‌مى ژیانى كۆرپه‌له‌وه ده‌ست به‌كار ده‌كات هه‌تا كاتی مردنی ئه‌م
مرۆڤه (واته خاوه‌نه‌كه‌ى) . به به‌رده‌وام كار ده‌كات و بێ ئاگا نابێ و
خه‌وى لێ ناكه‌وێ و پشوو نادات وه سكاڵاش ناكات . ئه‌م ئه‌ندامه ماندوو
بوون ناناسێت له خوله‌كێك نزیكه‌ى حه‌فتاو پێنج جار (75) لێ ده‌دات له
كاتى نائاسایی و ترسناكى دا لێدانه‌كه‌ى ده‌گاته سه‌د و په‌نجا جار (150)
, ته‌نها له‌ڕۆژێكدا دڵ هه‌شت هه‌زار لیتر (8000 ل) خوێن ده‌گوازێته‌وه (
واته نزیكه‌ى چل به‌رمیل ) .
با بزانین ئه‌م ئه‌ندامه خواى په‌روه‌ردگار و پێغه‌مبه‌رمان -ێلى الله
علیه وسلم- چۆن باسیان كردووه:-
له قوڕئان‌دا له سه‌د شوێن زیاتر باسى دڵى مرۆڤ كراوه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه
بۆ گرنگى ئه‌م ئه‌ندامه خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت " أفلم يسيروا في
الارض فتكون له‌م قلوب يعقلون بها أو آذان يسمعون بها فانها لاتعمى الابصار
ولكن تعمى القلوب التي في الصدور " واته : ( ئایا خه‌ڵكى له شوێنه جیا
جیاكانى سه‌ر زه‌وى نه‌گه‌ڕاون –بۆ ئه‌وه‌ى دوا ڕۆژى سته‌مكاران ببینن – جا
ئه‌م خه‌ڵكانه دڵیان هه‌بێ كه به هۆیه‌وه بیر بكه‌نه‌وه و گوێیان
هه‌بێ و پێی ببیستن ... ) ، له‌م ئایه‌ته‌دا خواى په‌روه‌ردگار ئاماژه
به‌وه ده‌كات كه دڵ ئامرازێكه بۆ تێگه‌یشتن و بیركردنه‌وه و فێربوون !!
پڕۆفیسۆر Gary Schwartz و Linda Russek ده‌ڵێن " دڵ ووزه‌یه‌كى تایبه‌تى
هه‌یه بۆ خه‌زن كردنى زانیارى و چاره‌سه‌ركردنى " وه پڕۆفیسۆر Gary
لێكۆڵینه‌وه‌ى له سه‌ر سێ سه‌د (300) كه‌س كردووه كه گۆڕینى دڵیان بۆ
كراوه بۆى ده‌ركه‌وتووه كه هه‌موویان گۆڕ‌انى ده‌ررونبان به‌سه‌ر دا
هاتووه .
دكتۆر Paul Pearsall له په‌رتووكى The Hearts Code ده‌ڵێت :- " دڵ هه‌ست
ده‌كات و له‌ره له‌رى تایبه‌تى ده‌رده‌كات كه ده‌توانێت به هۆیه‌وه
له‌گه‌ڵ دڵه‌كانى تر تفاهم بكات ، وه‌هه‌روه‌ها زانیارى تێدایه كه بۆ
هه‌موو له‌ش ده‌ینێرێت له گه‌ڵ هه‌ر لێدانێكى دڵ " .
جا ئه‌وه‌ى ئێمه مه‌به‌ستمانه لێره ئاماژه‌ى بۆ بكه‌ین ئه‌وه‌یه كه
قوڕئانى پیرۆز باسی چه‌ند ڕاستی یه‌كى كردووه ده‌باره‌ى دڵ كه زانایان
ته‌نها له‌م سه‌ده‌یه ( واته سه‌ده‌ى بیست ویه‌ك) دركیان پێ كردووه و
به‌ڵكو تائێستاش لێكۆڵینه‌وه له‌سه نهێنییه‌كانى دڵ به‌رده‌وامه وه
ئه‌و ڕاستیانه‌ى كه قوڕئان ئاماژه‌ى پێ ده‌دات ده‌رباره‌ى دڵ ئه‌مانه‌ى
خواره‌وه‌ن :-
1- دڵ ئامرازێكه بۆ بیر كردنه‌وه به به‌ڵگه‌ى ئه‌م ئایه‌ته " أفلم
يسيروا في الارض فتكون له‌م قلوب يعقلون بها "
2- دڵ شوێنى خه‌زن كردنى زانیارىیه به به‌ڵگه‌ى ئه‌م ئایه‌ته " وليبتلي
الله ما في صدوركم وليمحص ما في قلوبكم " آل عمران 154 .
3- دڵ ڕۆڵێكى بنه‌ڕه‌تى هه‌یه له كردارى زانست وفێربوون به به‌ڵگه‌ى
ئه‌م ئایه‌ته " وطبع الله على قلوبهم فهم لا يعلمون " .
4- دڵ ته‌نها زانیارى ڕاستى تێدا جێده‌بێته‌وه به به‌ڵگه‌ى ئه‌م ئایه‌ته
" یقولون بڕلسنتهم ما لیس فی قلوبهم " يقولون بألسنتهم ما ليس في قلوبهم "
الفتح 11.
زانایان ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه دڵ چوار هه‌زار ده‌ماره
خانه‌ى تێدایه ، هه‌ر ئه‌وه‌شه كه فه‌رمان به مێشك ده‌كات بۆ
ڕاپه‌ڕاندنى كاره‌كانى " أفلم يسيروا في الارض فتكون له‌م قلوب يعقلون بها
". وه له‌لایه‌كى تره‌وه زانایان ده‌ڵێن هه‌ر خانه‌یه‌ك له خانه‌كانى دڵ
بریتی یه له خه‌زێنه‌ى زانیارى و ڕووداوه‌كان " وليبتلي الله ما في
صدوركم وليمحص ما في قلوبكم ".
وه
لێكوَڵه‌وه‌ره‌كان باسى ڕۆڵى دڵ ده‌كه‌ن له كردارى فێربوون و تێگه‌یشتن
كه ئه‌مه له نوێترین لێكۆلینه‌وه‌كانه ، زانایان ده‌لًیًن دڵ كار
ده‌كاته سه‌ر خانه‌كانى مێشك و ڕێنمایى ده‌كات ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه
دڵ ڕۆڵێكى سه‌ره‌كى هه‌یه له كردارى فێربوون " وطبع الله على قلوبهم فهم
لا يعلمون " . وه تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه كه شوێنى درۆكردن
ده‌كه‌وێته پێشه‌وه‌ى سه‌ر كه پێی ده‌ڵێن الناێیه به‌ڵام ئه‌و
زانیارییانه‌ى كه دڵ ده‌یدات زانیارى ته‌واون و ڕاستن هه‌ر له‌به‌ر
ئه‌وه‌یه كاتێك كه یه‌كێك درۆ ده‌كات پێچه‌وانه‌ى ئه‌و زانیاریانه‌یه
كه له ناو دڵ هه‌ن " يقولون بألسنتهم ما ليس في قلوبهم "كه‌واته له‌كاتى
درۆ كردن زمان به فه‌رمانى ناێیه ده‌جوڵێته‌وه وه‌كو قوڕئان ئاماژه‌ى
پێكردووه له سوڕه‌تى علق ئایه‌تى 11 "ناێیه كاژبه خاگئه " .
خۆزان عبدالوهاب حاجی مامۆستاى كیمیاى شیكارى له
كۆلیژى په‌روه‌رده زانسته‌كان به‌شی كیمیا
ئه‌م بابه‌ته له ئه‌نته‌رنێت له سایدى عبدالدائم
كحیل وه‌رگیراوه
-----------------------------------------
چۆن هه‌سته‌كانى خۆت
په‌روه‌رده ده‌كه‌یت؟
ڕێبوار شێخ جعفر
 ئه‌وكاته‌ى هه‌ستى ناوه‌وه‌ى تۆ
بڕیار ده‌دات سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه ئایا له‌گه‌ڵى بدوێت بۆ پرسیار یان
هه‌ڵێ ى یان هیچیان
كه‌واته لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌متمانه نه‌كردن به
هه‌ستى خۆت شه‌ق له هه‌سته‌كانت هه‌ڵده‌دات و واده‌كات كه كه‌سێكى كپ و
مات و بێده‌نگ بیت هه‌ركام له ئێمه توانایه‌كى جه‌وهه‌رى هه‌یه بۆ
دۆزینه‌وه‌ى ڕاستی یه‌كان، ده‌توانین خۆمان له‌گه‌ڵ بار و دۆخ و دنیاى
ىده‌ره‌وه‌دا هاو ئاهه‌نگ بكه‌ین بۆیه تا به باشترین شێوه سوود له هێزى
مێشكمان وه‌ربگرین به ناسینه‌وه‌ى ده‌وروبه‌ر و كه‌ون.
ئه‌و نهێنیانه‌ى كه له چوارده‌ور و ئاسمانه‌كاندا هه‌یه خوڵقێنه‌رێكى
خوایین، ڕه‌نج به خه‌سار ده‌بین گه‌ر بێت‌و خۆمانى پێ زانست بار نه‌كه‌ین
دانیشتن و فكر كردنه‌وه خۆى له خۆی دا زانستێكه له مێشكى تۆدا هه‌وڵ
ده‌دات په‌ى به نهێنیه‌كان به‌رێت و ڕاستیه‌كانت بۆ ئاشكرا بێت .چ تامێكى
ده‌بوو ئه‌گه‌ر ئه‌و دونیا و گه‌ردونه‌ى تۆى مرۆڤ ژیانى تیا به‌سه‌ر
ده‌به‌یت هه‌موو نهێنیه‌كت ده‌ست كه‌وتبا یه و تۆش به ئیسراحه‌ت پاڵت
لێدابایه‌وه، خواى كاربه‌جێ هه‌موو شتێكى به پاككراوى دابایه ده‌ست
به‌نده‌كانى ئه‌و كاته زانست و زانیارى له شوێنى خۆیدا دوه‌ستا و ژیان
هیچ مانایه‌كى نه‌ده‌بوو، جیهان هیچ پێشكه‌وتنێكى به خۆیه‌وه نه‌ده‌دیت،
ئێمه‌ى مرۆڤ ده‌توانین سه‌باره‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنى ده‌وروبه‌ر ڕووبه‌ڕووى
كه‌مترین هه‌ڵه ببینه‌وه كه‌واته:ده‌بێت هه‌ستێكى جوان و سه‌رنج ڕاكێش
ده‌ربخه‌یت، وا بكه‌یت كه به‌دواى شتێك دا وێڵى كه ئه‌ویش زانینى
نهێنیه‌كانى كه‌ونه كه خواى گه‌وره بۆ تۆى ئاده‌مى درووست كردووه.مرۆڤ
گه‌ربه‌دواى نهێنیه‌كاندا نه‌گه‌ڕێت هه‌ر پرسیار له مێشكى خۆی دا بكات و
هیچ جوابێكى ده‌ست نه‌كه‌وێت هه‌ست به ئازارێكى ده‌روونى ده‌كات ده‌بێته
كه‌سێكى سیقه به خۆ نه‌بوو، ناتوانێ له‌سه‌ر پێى خۆى بووه‌ستێ بۆیه
ده‌بێت گرنگى به په‌روه‌رده‌ى ئه‌قڵى
ناوه‌وه بدات و به‌دواى زانست وزانیارى دا بگه‌ڕێ، ببێته تاكێكى داهێنه‌ر
له‌كۆمه‌ڵگه‌دا.
-----------------------------------------
وه‌ڵامێكی دروست
بۆ
بۆچونێكی نا دروست ده‌رباره‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی
له‌ژماره (34) ی گۆڤاری په‌یام نوسینێكی
مامۆستایه‌ك به‌ناوی( موحه‌مه‌د سه‌ید نه‌جمه‌دین نوری) م به‌ره‌چاو كه‌وت
له‌ژێر ناونیشانی(( ئایا سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی به‌كرده‌یی
سه‌رپه‌رشتی مامۆستایان ده‌كه‌ن؟))
ناونیشانه‌كه له شێوه‌ی پرسیار ئامێزه ,به‌ڵام نوسه‌ر چاوه‌ڕێی
نه‌كردوه كه‌سێكی شاره‌زا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی بداته‌وه , خۆشی
به‌نوسینه‌كه‌یدا دیاره ناشاره‌زایه‌و كه‌م زانیاری یه ده‌رباره‌ی سروشتی
كاری سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی و رۆڵی گرنگی به‌رچاویان له بۆ
پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن , بۆیه( شه‌لم كۆێرم نابوێرم) كه‌وتۆته
به‌ری و ئه‌وه‌ی وتویه‌تی نه‌ی وتوه‌ته‌وه .
بریا ئه‌و مامۆستا به‌رێزه ئه‌گه‌ر له‌ناوچه‌یه‌كی دوره ده‌ستی ئه‌م
وڵاته ((ده‌ره‌وه‌ی شار ))كه‌م كورتِیه‌كی به‌دی كردبێ ,نه‌هاتایه
ئه‌وه‌ی گشت گیر بكردایه به‌سه‌ر هه‌مو سه‌رپه‌رشتیاران دا چونكه وانیه
و ئه‌وه‌ی ئه‌و نوسیویه‌تی دورن له‌ڕاستی و فڕیان به‌سه‌ر ڕاستی یه‌وه نی
یه, بۆ یه به ئه‌ركی سه‌رشانم زانی وه‌ك سه‌رپه‌رشتیارێك كه‌وه‌ڵامی
ئه‌و نوسینه بده‌مه‌وه تا ئه‌و بۆچونه سه‌قه‌ته‌ڕاست بكه‌مه‌وه بۆ
مامۆستای نوسه‌ر و خۆێنه‌رانی به‌رێزیش ٍ.
له‌سه‌ره‌تای نوسینه‌كه‌یدا ده‌پرسێ (( ئایا ده‌گونجێت مامۆستایان
به‌تایبه‌تی تازه دامه‌زراوان له‌ناوه‌وه یان ده‌ره‌وه و لادیه‌كاندا
له‌ساڵێكدا ته‌نها جارێك یان دوان سه‌ردانی بكرێن؟))
به‌پێی رێنمایه‌كانی تایبه‌ت به‌سه‌رپه‌رشتیكردنی په‌روه‌رده‌یی,ژماره‌ی
سه‌ردانه‌كان دیاری كراوه كه دوو سه‌ردانه له‌ماوه‌ی سالێكی
خۆێندن,سه‌ردانی یه‌كه‌م سه‌ردانی رێنمای كردنه كه له وه‌رزی یه‌كه‌می
خۆێندن ئه‌نجام ده‌درێت و تیدا سه‌رپه‌رشتیار سه‌ردانی مامۆستا ده‌كات له
ناوپۆل بۆ ماوه‌ی یه‌ك وانه‌ی ته‌واو لای ده‌مێنێته‌وه ,پاش ته‌واو بونی
وانه‌كه‌ش له‌گه‌ل مامۆستاكه گفت‌و گۆ و ئاخاوتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن و
سه‌رپه‌رشتیاره‌به‌رێزه‌كه به پێی ئه‌و تیبینی یانه‌ی له پۆل له‌بیری
خۆیدا تۆماری كردون له‌سه‌ر مامۆستا, رێنمایی و ئامۆژگار ی پێویست پێشكه‌ش
به‌مامۆستا ده‌كات و له هه‌مان كات دا گۆی بۆ مامۆستاش ده‌گرێت ئه‌گه‌ر
هه‌رداواو داخوازیه‌كی لێی هه‌بێت, سه‌ردانی دوه‌میش سه‌ردانی
هه‌ڵسه‌نگاندنه كه له‌وه‌رزی دوه‌می خۆێندن ئه‌نجام ده‌درێت و له
مانگه‌كانی( 3و 4 ) ی هه‌موو سالێكدا ده‌بێت ,كه ئه‌و كاته‌ش به‌ر وه‌رزی
به‌هارده‌كه‌وێت كه‌وه‌رزی گه‌شت و سه‌یرانه له كوردستان,مامۆستای نوسه‌ر
وا تێگه‌شتوه كه سه‌رپه‌رشتیار بۆ گه‌شت وسه‌یران ده‌چێت و له‌وێوه
لاده‌داته لای مامۆستا.
له هیچ ووڵاتێكی پیِشكه‌وتوی ئه‌م سه‌رزه‌مینه سه‌رپه‌رشتیكردن به‌و
شێوازه نه‌كراوه كه ڕۆژانه سه‌رپه‌رشتیار په‌یوه‌ندی بكات به
مامۆستاكانی یه‌وه( وه‌ك مامۆستا ئاماژه‌ی پێ كردوه) ,
هیچ كاتێكیش رێگه نه‌گیراوه له په‌یوه‌ندی كردن و سه‌ردانی كردنی
سه‌رپه‌رشتیاران له كاتی پیویست دا یا هه‌ركاتێك مامۆستا یان بخوازن, ئه‌م
په‌یوه‌ندیه‌ش هه‌یه‌و په‌یره‌و ده‌كرێت به‌به‌رده‌وامی, له‌به‌ر بونی
بڕوای ته‌واوه‌تی مامۆستایان به سه‌رپه‌رشتیاران په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی
هه‌میشه‌ی هه‌یه له نێوانیان دا.
له شوێنێكی تر له نوسینه‌كه‌ی ده‌نوسێت و ده‌ڵێت(هه‌ندێك له‌مامۆستایان
نازانن سه‌رپه‌رشتیاره‌كانیان كێ َیه ...........ناچار پاش چۆڵكردنی
ده‌وامه‌كه‌ی ڕو ده‌كاته یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاریی و به‌دوای
سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌یدا ده‌گه‌رێت ...))
هه‌رگیز ناگونجێت مامۆستا نه‌زانێت سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات
سالانه كێیه ,چونكه به‌فه‌رمانَێكی كارگیری سه‌ره‌تای هه‌موو ساڵێكی
خۆێندن , قووتابخانه‌كان دابه‌ش ده‌كرێن به‌سه‌ر سه‌رپه‌رشتیاران دا, خۆ
ئه‌گه‌ر سه‌رپه‌رشتیاریش سه‌ردانی مامۆستاكه‌ی نه‌كات به‌ووته‌ی نوسه‌ر
,ئه‌وا به‌ته‌ماشاكردنی ئه‌و فه‌رمانه ده‌زانرێت سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی
كێیه, ئیتر پیویست ناكات كاتی ته‌واو بونی ده‌وام (چۆڵكردنی ده‌وام)
مامۆستا به دوای سه‌رپه‌رشتیاردا بگه‌رێت چونكه ده‌وام ته‌واو بوه كه‌س
له یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری نه‌ماوه, سروشتی كاری سه‌رپه‌رشتیاریش
مه‌كته‌بی نی یه له‌سه‌ر مێزو كورس كاتی ده‌وام ببه‌نه سه‌ر به ڵكو
سه‌رپه‌رشتیار زیاتر گه‌رۆكه , ئه‌مه ڕاستیه و هه‌مو لایه‌ك ده‌یزانن
نه‌ك ئه‌وه‌ی مامۆستا نوسیویه‌تی.
بۆزیاتر زانیاریش ئه‌م ساڵی خۆێندن 2008-2009 یه‌كه‌م ساڵه كه له‌سه‌ر
ڕاسپارده‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ی له گونده
دوره‌ده‌سته‌كانن بریاردرا و له‌بری چونی سه‌رپه‌رشتیاران بۆلایان بۆ
قوتابخانه‌كان مامۆستایان بانگهیشت كران بۆ قه‌زاكان و به‌كۆمه‌ل له‌لایه‌ن
سه‌رپه‌رشتیارانه‌وه رێنمایی و ئاراسته‌كران, ئه‌مه‌ش گۆرانكاریه كه
مامۆستا داخوازی ده‌كات له شیوازی سه‌رپه‌رشتی كردن‌دا بكرێت, هیچ
په‌یوه‌ندیه‌كیشی به سه‌رپه‌رشتیارانه‌وه نه‌بوو به لكو وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده وای بریار دابوو.
دواتر دووجار له‌لاپه‌ری (7و8) دووباره‌ی ده‌كاته‌وه كه سه‌رپه‌رشتیار
(خه‌می پڕكردنه‌وه‌ی قائیمه‌ی سه‌فه‌ری سه‌ردانه‌كانیاندان كه هه‌ندیك جار
خه‌یاڵیانه و سه‌یر پرده‌كرێنه‌وه..) مامۆستاله‌لایه‌ك داكۆكی ده‌كات
له‌وه‌ی كه‌سه‌رپه‌رشتیاران سه‌ردانی مامۆستاكان ناكه‌ن له
قوتابخانه‌كانیان ,كه‌چی له‌لایه‌كی تره‌وه باسی پركردنه‌وه‌ی قائیمه‌ی
سه‌فه‌ر ده‌كات, بۆ مامۆستا له خۆی ناپرسێت قائیمه‌ی سه‌فه‌ر بێ سه‌فه‌ر
كردن ده‌كرێت؟ ئه‌گه‌ر سه‌رپه‌رشتیاران سه‌فه‌ر نه‌كه‌ن چۆن قائیمه
پرده‌كه‌نه‌وه؟ پركردنه‌وه‌ی قائیمه‌ی سه‌فه‌ریش خه‌یاَلی و سه‌یر
پرناكرێته‌وه ,بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌یه‌كی
ده‌ركردوه و نرخه‌كانی ده‌ستنیشان كردوه كه‌ئه‌و خشته‌یه‌ش به (
تعریفه) ناسراوه له ناو سه‌رپه‌رشتیاران.
له‌لایه‌كی تروه باس له وه ده‌كات كاتێك له ڕیێ به‌ریده‌وه ڕێنمای و
بڕیار ده‌گاته لای مامۆستا له‌به‌ر
نا رۆشنیی یا ن به‌دوادا نه‌چون له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانه‌وه به
هه‌ڵپه‌سیردراویی ده‌مێنێته‌وه‌و ناچێته بواری پراكتیكیه‌وه,
ئه‌و بڕیار‌و ڕێنمایانه‌ی مامۆستا باسی ده‌كات له لایه‌ن وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده‌وه ناو به‌ناو ده‌رده‌كرێن و دابه‌ش ده‌كرێن به‌سه‌ر هه‌موو
به‌ریوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی په‌روه‌رده ,له په‌روه‌رده‌كانیشه‌وه گشتگیر
ده‌كرین به‌سه‌ر قوتابخانه‌كان به‌خودی یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاریكردنی
په‌روه‌رده‌یشه‌وه بۆ جێ به جێ كردن و پابه‌ند بون پێوه‌ی هیچ پێویست به
به‌دوا چونی سه‌رپه‌رشتیاران ناكات بۆ جێ به جێ بوون,
ئه‌وه سه‌رپه‌رشتیارانن كاتێك كه‌م و كوری یه‌ك له‌و بریارو رێنماییانه
به‌دی ده‌كه‌ن خیرا ئاگاداری لایه‌نی سه‌رو خۆیان ده‌كه‌ن بۆ راست
كردنه‌وه‌ی چونكه سه‌رپه‌رشتیاران به هۆی شاره‌زییان سه‌ریان
لێده‌رده‌چێت و لایه‌نه په‌روه‌رده‌یه‌كان به رونی ده‌بینن.
له كۆتاییشدا مامۆستای نوسه‌ر پاش هێرشێكی ناڕه‌وا بۆ سه‌ر
سه‌رپه‌رشتیاران و هه‌ڵبه‌ستنی تۆمه‌تی ناشیاو و تاوان باركردنیان به كه‌م
ته‌رخه‌م و پشتگۆی خستنی كاره‌كانیان و حاڵی نه‌بون له لایه‌نه
په‌یوه‌نداره‌كان به په‌روه‌رده‌و فێركردنه‌وه , ڕاستیی ده‌نوسێ چونكه
راستی نه‌به‌وو نه‌به‌كه‌سانی تر ناشاردرێنه‌وه, بۆ سه‌رپه‌رشتیاران
ده‌نوسێ كه ((ئه‌وان جێگه‌ی رێز‌و سوپاسن كه رۆژگارێك ئێمه‌یان
په‌روه‌رده كردوه و پیویسته له توناو شاره‌زییان سودمه‌ند بین))
زۆرن ئه‌وانه‌ی ناشاره‌زایانه په‌نجه بۆ نوسینی بابه‌تی واده‌بن و
هه‌ندیك جار یش فتوا ده‌ده‌ن كه‌سه‌رپه‌رشتیاران ئه‌لقه‌یه‌كی زیادن, بۆ
یه ده‌بێ هه‌موو كه‌س ئه‌و ڕاستیه چاك بزانن كه
ده‌زگای سه‌رپه‌رشتیكردنی په‌روه‌رده‌یی یه‌كێكه له‌و كۆڵه‌كانه‌ی كه
وه‌زاره‌ی په‌روه‌رده‌ی راگرتوه , بۆ ئیسته‌ی كوردستان بونی زۆر زۆر
پیویسته, چونكه به چاو ده‌ستو دڵی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن
ده‌ژمێررێت.
ئه‌نوه‌ر ده‌روێش
سه‌رپه‌رشتیاری كارگێری ئاماده‌یی
ب.پ. هه‌ولیر
15/4/2009
م. 4995321
----------------------------------------- |